ئاب 17, 2017 16:45 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی جیاجیای نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزی ئەڵمان لە ئێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئێران

نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزی ئەڵمان لە ئێراق بە شێوەی جیاجیا لەگەڵ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا دیداریان کرد و باروودۆخی ئێراق و مەسەلەی ڕتفراندۆمی ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتەیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "یان کوبیش" Yan Kubish نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری "ئیرەج مەسجدی" باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، پرسەکانی ئێراق و ناوچە، ڕیفراندۆمی ناوچەی کوردستانی ئێراق و هەواهەنگییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری جۆربەجۆریان لێک دایەوە.

لەم دیدارەدا دوو لایەن، جەختیان کرد لە سەر پێویستیی بەردەوام بوونی وتووێژ و دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەو  ناکۆکییەکانی نێوانیان.

ئیرەج مەسجدی" و "سیریل نان" cyril nan  باڵیۆزی ئەڵمان لە بەغدایش لە دیدارێکی بەجیادا سەبارەت بە پرسە جێی سەرنجەکانی دوولایەن و باروودۆخی ئێراق و ناوچەکە بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

ئەم دیدارانە لە کۆمەڵە بینای ئێران لە بەغدا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی چوارشەممە هەروەها ئەو شاندە کوردییانەی کە بە مەبەستی دانوستان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم سەردانی بەغدایان کردووە، بە هاتن بۆ باڵوێزخانەی ئێران، لەگەڵ ئیرەج مەسجدی دیدار وتووێژیان کرد.

شاندی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە سەفەر بۆ بەغدا لەگەڵ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و ژمارێک لە بەرپرسانی دیکەی ئێراقی  دیداری کرد و لەگەڵ ئەوان مەسەلەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی ناوچەی کوردستانی  ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧.