ئاب 18, 2017 12:38 Asia/Tehran
  • پێداگریی عەمار حەکیم  لەسەر پێویستیی ئامادەبوونی ئاشتیانەی هەموو  ئەتن و هۆزەکان لە کەرکووک

عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نەتەوەیی ئێراق لەسەر پێویستیی مانەوەی شاری کەرکووک وەک شارێک کە هەمووچین و ئەتن و ئایینێک لەوێ دا بەشێوەی ئاشتیانە لە تەنیشت یەک بژین، پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەید عەمار حەکیم  شەوی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ شاندێک لە کوردەکان بە سەرۆکایەتی  ئالا تاڵەباانی بە ئاماژەدان بە پێویستیی یەکێتیی ئێراق وەک دەستەبەرکەری ڕاستەقینە بۆ هەموو دانیشتوانی ئەم وڵاتە و هاتنەدی مافی ئەوان وتی : کەرکووک دەبێ  بۆ هاوژینی ئاشیانەی هەموو  تاقم و ئەتنەکان بمێنێتەوە.

عەمار حەکیم بە ئاماژەدان بە داگیرکرانی زۆرتر لە نیوەی ئێراق لەبەر ناکوکی ناوخۆیی وتیشی : سەرکەوتنی ئێراق بەسەر تیرۆریستان  سەلماندی کە بە یەکگرتوویی  تاقمە ئیراقییەکان، دەتوانین تیروریستان شکست بدەین و لەناوچوونی تیرۆؤیزم  لە ئەنجامی یەکێتی و یەکگرتوویی و سەرنج دان بە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی مسۆگەر دەبێت .

سەروکی پارتی  حیکمەتی نەتەوەیی وتیشی:  تەنیا بە یەکێتی و یەکگرتوویی دەکرێت بەرەنگاری دوژمن ببنەوە  .

عەمار حەکیم شەوی چوارشەممەی ڕابردووش  بە چاوپێکەوتنی  شاندی نێردراوی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەغدا  ، داوای پاراستنی  یەکگرتوویی ئەم وڵاتە و چارەسەر بوونی گرفتەکان بەپێی وتووێژ و وتووێژ  کرد  .