ئاب 21, 2017 17:54 Asia/Tehran
  • کرانەوەی پێشانگەی هونەری کۆمەڵیک لە هونەرمەندانی ئێرانی لە بەغدا

پێشەنگەی هونەری کۆمەڵیک لە هونەرمەندانی هەڵکەوتەی ئێرانی بە بەشداری وەزیری فەرهەنگی عێراق وباڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا کەوتە گەڕ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێڕان لە عێراق دوای کرانەوە وسەردان لە تابڵوکانی هونەری لەم پێشەنگەیە بە هەواڵنێرانی وت: ئەم پێشەنگەیە دەسپێکرانێکی باشە بۆ پەرەی فرەتر لە جارانی پێوەندیەکانی فەرهەنگی وهونەری دوو وڵات. باڵوێزی ئێران لە بەغدا هەروەها لە هونەرمەندانی عێراقی لە بەشە جۆربەجۆرەکان داوای کرد کە بەسەفەرکردن بۆ ئێران ، دەس بدەنە بەرپا کردنی پێشەنگەکان وعەرزە کردنی هونەری وفەرهەنگی خۆ بۆ هونەرمەندان وهۆگرانی هونەرلە ئێران. " فریادڕاوندوزی" وەزیری فەرهەنگی عێراقیش لە بەرپا کرانی ئەم پێشانگەیە کە تییدا تابڵوی جوان لە هونەری بەڕەسەنی ئێرانی نومایش دراوە، خۆشحاڵی دەبڕی ووتی: بەرپاکرانی ئەم پێشانگەیە هەنگاویکی دروستە لە مەڕ پەرە وقوڵ بوونی پێوەندیەکانی هەمە لایەنە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. وەزیری فەرهەنگی عێراق هەروەها وتی: لە پێناوی هاوکاریەکانی فەرهەنگی وهونەری لە نێوان دوو وڵات، بەزوویی شاندێک لە هونەرمەندانی هەڵکەوتەی عێراقی بۆپیشاندانی کارە هونەری وفەرهەنگیەکانی خۆیان دێن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

سەرپەیڤ