ئاب 22, 2017 19:46 Asia/Tehran
  • ماتیس: ئەمریکا نەیاری پارچە پارچە بوون و ناجێگیریی ئێراقە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەدیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق، جەختی کرد لەسەر داکۆکی لە یەکێتی ئەو وڵاتەو نەیارەتی لەگەڵ هەرچەشنە کردەیەک بەئامانجی پارچە پارچە بوون و ناجێگیریی ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر؛ نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەرلەئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، جێمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەدیدار لەگەڵ حەیدەر عەبادی، جەختی کرد لەسەر داکۆکی وڵاتەکەی لە شەڕی ئێراق دژ بە تیرۆریزم و پەسنی سەرکەوتنە دەسخراوەکانی دا.

لەو چاوپێکەوتنەدا، بەهێزکرانی هاوکاریی ئەمریکا و ئێراق لەبواری سەربازی، مەشق پێکردن و چەکئامێریی و شەڕی دژ بەتیرۆریزم و هەروەها سەرکەوتنە دەسخراوەکانی سوپای ئێڕاق لەبەرامبەر گرووپی تیرۆریستیی داعش، خرایە بەرباس و لێکدانەوە.

جێمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەسەفەرێکی ڕانەگەیێندراودا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە بەغدای پایتەختی ئێراق.

رۆیتەرزیش بەگێڕانەوە لە بەرپرسێکی ئەمریکی پێی داگرت: جێمز ماتیس کە ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا، داوا لە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەکات، بەڕێوەچوونی گشت پرسی لەو هەرێمە هەڵوەشێنێ.

بڕیارە گشت پرسی جودایی هەرێمی کوردستانی ئێراق ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ بەڕێوە بچێ.

بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کە لە پارتە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراقن، نەیاری بانگەوازی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە لەبارەی بەڕێوەچوونی گشت پرسین.