ئاب 23, 2017 12:37 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی فەرماندەرانی سنوورڤانی قەسری شیرین و ستانی سلێمانی ئێراق

فەرماندەی سنوورڤانیی قەسری شیرین لە رۆژاوای ئێران و پارێزگای سلێمانیەی ئێراق بە ئامانجی پەرەی هاوکارییەکان لە چوارچێوەی دامەزرانی ئاسایشی زۆرتر لە سنوورەکان و ئەنجام دانی دووهەمین کۆبوونەوەی وەرزانەی سنوورڤانان لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرهەنگ ڕەزا ئەلماسی فەرماندەی یەکەی سنووریی قەسری شیرین  ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرتیپ فەخرەدین عەبدوڵڵا  محەممەد سەعید  فەرماندەی سنوورڤانیی پارێزگەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سنووری  پەرویزخان لە نێو خاکی ئێراق، وتی : کۆنترۆڵی ورد و دروستی هێڵی هاوبەشی سنوور لە لایەن سنوورڤانان،  بەهێزبوونی ئاسایشی سنووری بە دواوە دەبێت و هاوکاری هەمیشەیی لە چەسپانی  ئاسایش لە سنوورەکان  کارتێکەرە.

سەرهەنگ ڕەزا ئەلماسی وتیشی:  هەنگی سنووریی قەسری شیرین، هەوڵی کاریگەری داوە بۆ ئاساشی پاوەجێ  لە سنوورەکانی ئێران و ئێراق  و لایەنی ئێراقیش  بە بردنەسەری ئاستی زۆرتری چاوەدێری بەسەر هێڵی سنووری  ، لەگەڵ  چەکداران و قاچاخییەکان بجووڵێتەوە  .

سەرتیپ  فەخرەدین عەبدوڵڵا محەممەد سەعید  فەرماندەی  سنوورڤانیی پارێزگەی  سلێمانیەش  لەم چاوپێکەوتنەدا وێڕای ڕێزگرتن لە هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران  وتی :  ئامانجی ئەم کۆبوونەوانەش بەهێزکردنی پێوەندی زۆرتری دوو وڵاتە و بە سەرنجدان بە هاوبەشی بەرفراوانی نێوان ئێران و ئێراق ، ئەم هاوکارییانە دەبێ پەرە بستێنێ.