ئاب 23, 2017 12:39 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئێراق

وەزیری دەرەوەی تورکیا بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ ئەنجامدانی سەفەری ڕەسمی و چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراقی گەیشتە بەغدا .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی سومەریەی ئێراق،  مەولوود چاووش  ئوغلو  وەزیری دەرەوەی تورکیا بڕیارە لەم سەفەرە لەگەڵ   فواد مەعسووم  سەرۆک کۆمار، سەلیم جەبووری  سەرۆکی پەرلەمان، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و ئیبراهیم جەعفەری  وەزیری دەرەوەی ئێراق دیدار و وتووێژ بکات  .

پرسی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستان  یەکێک لە تەوەرەکانی گرینگی دیدارەکانی چاووش ئوغلو  لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراق لەبەغدا ڕاگەیەندراوە.

تورکیا بەرلەمە لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ  دانی یارمەتی بە ئێراق بەمەبەستی بنیات نانەوەی مووسڵ دوای ئازاد کرانی  لە دەستی داعش  پێداگری  کرد بوو   .

پێوەندی بەغدا و ئەنقەرە  لەبەر  هەبوونی بنکەی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی بەعشیقە لەباکووری ئێراق  هەمووکات  ئاڵۆز  بووە.