ئاب 23, 2017 18:44 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێراق

مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا کە بەمەبەستی دیدارێکی فەرمیی سەردانی بەغدای کردووە، لەگەڵ فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراق دیدار و وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، چاووش ئۆغڵوو لەو چاوپێکەوتنە کە لە کۆشکی سەرۆک کۆماریی"السلام" لەناوچەی کەسکی بەغدا ئەنجامی گرت، بێ ئامادەبوونی پەیامنێران لەگەڵ فوئاد مەعسووم وتووێژی کرد. چاووش ئۆغڵوو بەرلەو دیدارە لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری هاوتا ئێراقییەکەی دیدار و وتووێژی کردووەو لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ ناوبراودا ئامادەبوو.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەو سەردانە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران، سەلیم جبوری ، سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری تورکمانەکان و سیاسەتوانانی ئێراقیش دیدار و وتووێژ دەکات.

تەوەری سەفەری ناوبراو بۆ بەغدا، تاووتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هەروەها پرسی گشت پرسی بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە ڕاگەیێندراوە. چاوووش ئۆغڵوو ئەمڕۆ لەدرێژەی بەرنامەی خۆیدا سەردانی هەولێری کردووەو لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هەروەها پرسی گشت پرسی بۆ جیابوونەوەی کوردستان و ڕەوشی تورکمانەکان لەباکووری ئێراق لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێیی دانوستان دەکات.