ئاب 23, 2017 18:48 Asia/Tehran
  • عەبادی و بانگهێشت کردنی ڕێبەرانی کوردی ئێڕاق بۆ

سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق ڕێبەرانی هەولێری بانگهێشت کرد بۆ بیرکردنەوەی جیددی سەبارەت بە بڕیاردان بۆ جیابوونەوە لە ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە دانیشتنی ڕۆژنامەوانیی حەوتانەی لەشوێنی مانەوەی لە بەغدا کە پاش دانیشتنی کابینە بەڕێوە چوو، لەبارەی دانوستان لەگەڵ شاندی کورد لەمەڕ گشت پرسی جیابوونەوە لە ئێراق، وتی: وتووێژ لەگەڵ شاندی کورد بەئاشکرا ئەنجامی گرت و ئێمە لەگەڵیاندا بەپێی پڕەنسیپی ئێراقی یەکگرتوو و نەک دابەشکراو، وتووێژمان کرد.

عەبادی لەدرێژەی ئاخاوتنەکەیدا، تەنیا بە بانگهێشت کردنی ڕێبەرانی کورد بۆ بیرکردنەوەی جیددی لەوبارەو دەست هەڵگرتن لە بڕیاردان بۆ جیابوونەوە، وازی هێنا.

شاندێکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بریتی لە؛ حەوت کەس لە کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێم حەوتەی ڕابردوو گەیشتە بەغداو چەند دیدار و دیمانەی ئەنجام دا لەگەڵ سەرۆکانی سێ هێزەکە، ڕێبەرانی پارت و لایەنەکان و باڵوێزانی وڵاتانی دەرەوەیی .

مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەئاماژە بەوەی کە بەڕێوە چوونی گشت پرسی لە هەرێم بۆ پێش گرتن بەکوشت وبڕەکان لە داهاتوویە، وتی: ئێمە دەمانەوێ وەک دراوسێکانی ئێراق لەئاشتیدا ژیان بکەین.

بارزانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دواخرانی کاتی بەڕێوە چوونی گشت پرسی و یان جێ بەجێ نەکرانی بەقازانجی کورد نییە، وتی: ئێمە پێویستیمان بە سروودێکی نیشتمانی نوێ و گۆڕینی ئاڵا هەیە هەتا جگە لە دەم و دەزگەکانی پەیوەندیدار بە یاسای بنەڕەتی بۆ دەستەبەریی مافی مرۆڤ پاش سەربەخۆیی، هێماکانی وڵاتیش ، گرووپ ولایەنەکانی ئامادە تێیدا بگرێتەوە.

سەرباری نەیارەتی زۆر لایەن و گرووپ لە هەولێر و بەغدا و هەروەها لایەنە ناوچەیی و جیهانییەکان لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشت پرسی، بارزانی جارێکی دیکە پێی داگرت؛ ئەو گشت پرسییە بێ دواخران و لە کاتی دیاریکراودا(٢٥ی سیپتەمبەری داهاتوو) بەڕێوە دەچێ.

بەغدا لەبەر ئەوەی ئەو گشت پرسییە لەدژ یاسای بنەڕەتیی وڵاتە، لەگەڵیدا نەیارەتی دەکاو لەباری سیاسی، ئابووری و نیشتمانی، لە بەرژەوەندیی کوردی نابینێ.