ئه‌یلوول 18, 2017 12:44 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان : بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لەهەرێمی کوردستانی عێراق خەباتی دژی داعش بەلارێدا دەبات

سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە بەیاننامەیەک دا ،بڕیاری یەکلایانە بۆ بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم لەهەرێمی کوردستانی عێراقی بەهۆکاری بە لاڕێدا چوونی خەباتی دژی داعش و بنیاتنانەوەی ناوچە شەڕ تێ کەوتووەکان زانیوە .

 بە  گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا ، ستفان دۆجاریک وتە بیژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبەیاننامەیەک دا وتی: سکرتێری ئەم ڕێکخراوەیە لەو باوەڕەدایە کە بڕیاری یەکلایانە بۆ بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم لەم کاتە دا دەبێتە هۆی بەڵاڕێداچوونی خەباتی دژی داعش .

 ئەو وتیشی : بنیاتنانەوەی ئەو ناوچەگەلە کە   لە چنگ داعش ئازاد کراون یەکجار پێویستە و هەروەها کارو باری دابین کردنی ئاسایشت بۆ گەڕانەو، خۆیەخشانە و ڕێزمەندانەی زیاتر لە ٣ هەزار پەناخواز وئاوارەیش بەلاڕێدا تووشی کێشە دەبێت .

 دۆجاریک بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕێز لە دەستەڵاتی نیشتمانی، سەروەری و یەکپارچەیی عێراق دەگرێت،  جەختیکرد بەڕێزی خوازایاری  چارەسەریی کێشەی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانە لە ڕێگای وتووێژی بنیاتنەر و بە گوێرەی پیکەوە ساچان.

لەم بەیاننامەیەدا ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها لە سەرانی عێراق داوایکردووە لەهەڵسو کەوت لەگەل ئەم مەسەلەیەدا دان بە خۆیاندا بگرن و لە سەرەخۆ بن.

پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی هەینیی ڕابردوو ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەل بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕۆژی ٢٥ سیپتەمبەر دا .

 ئەوە لە حالێکدایە کە پێداگریی لەسەر بەرێوەبردنی رێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق و تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عێراقی و وڵاتانی ناوچەکە بۆتەوە .