ئه‌یلوول 20, 2017 08:27 Asia/Tehran
  • پووچەڵ بوونەوەی هەوڵێکی تیرۆریستیی لە ستانی سەلاحەدینی ئێراق

هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق دوێنێ سێ شەممە توانیان پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر ناوچەیەک لە بیجی سەربە پارێزگای سەلاحەدینی ئێراق پووچەڵ بکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق لەپارێزگای سەلاحەدین ، دوو ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش لەکاتێکدا کە هەوڵیان دەدا بچنە نێو ئاوایی "البوطعمە" لەباشووری شاری بیجی ، کوشت.

تیرۆریستانی داعش پاش شکستی بەدوای یەک لەهەمبەر هێزە ئێراقییەکان، زیاتر لەڕابردوو، ڕوویان کردۆتە کوشت وبڕی خەڵکی سیڤیل لە شارە جیاجیاکانی ئێراق.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنەسەر ئێراق، بەشگەلێکی ئەو وڵاتەی داگیرکردو تاوانی زۆری ئەنجام دا.

لەوکاتەوە تائێستا سوپای ئێراق بەپاڵپشتیی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئەو وڵاتەو هێزە خۆڕاگرەکان، بەشی زۆری ئەو ناوچانەی لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگارکردووەو بەکردەوە ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەئێراقدا بنبڕبووەو کۆتایی پێهاتووە.

سەرپەیڤ