ئه‌یلوول 20, 2017 20:53 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە سەر یەکگرتوویی و سەروەریی ئەم وڵاتە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق ئێستاکە لەگەڵ دووڕیانەی هەڕەشەو خواستەکانی جەماوەردا بەرەوڕووەو بژاردەیەکی بێجگە لە یەکگرتن و پاراستنی سەروەریی نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی واع، سەلیم جەبووری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئێستاکە عێراق لە لایەکەوە بەرەوڕووی هەڕەشەی ئاسایشتیی ڕوو لەپەرەیەو لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ خواستەکانی جەماوەردا بۆ ڕەچاو کردنی مافەکانی بەرەوڕوو بووەتەوە کە دیارە دەبێ بە یەکگرتنی نیشتیمانی لەم گرفتە بپەڕینەوە.

هەواڵێکی تڕ لە عێراقەوە ئەمەیە کە، نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ گەڵاڵە پێشنیار کراوەکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ قەیرانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراق دژایەتیی کرد.

نوری مالکی لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پشتگری کردن لە هەڵوێستی دەوڵەت و پەرلەمانی عێراق لەمەڕ قەیرانی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: عێراق دەساپێشخەرییەکەی یان کوبیش نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێمخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق و گەڵاڵە پێشنیار کراوەکەی فۆئاد مەعسومی سەرۆک کۆمار کە داگری ماوەیەکی دیاری کراوە بۆ سەرکەوتنی دانوستانەکان، ڕەت دەکاتەوە، چونکو بە پێشمەرجی دانوستانەکانی دەزانێ.

مالکی وتیشی: هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێ ڕێز لە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی عێراق بگرێت و دەستبەجێ بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم ڕابگرێت.

بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوەو لەم ناوەدا تەنیا ڕژێمی زایونی لە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق لایەنگریی کردووە..

پێداگریی " مەسعوود بارزانی" لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عیراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە .

 

 

سەرپەیڤ