ئه‌یلوول 21, 2017 14:19 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی وەزیرانی دەرەوەی ئێراق  ، ئێران و تورکیا لە گەڵ ڕیفراندۆمی جیا بوونەی هەرێمی کوردستانی  ئێراق

وەزیرانی دەرەوەی ئێران ئێراق و تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش لە نیۆیۆرک جەختیان کرد لە سەر سەروەریی خاک و یەکگرتوویی سیاسیی ئێراق و نەیارەتی ئاشکرای خۆیان لە گەڵ بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند .

وەزیرانی دەرەوەی  ئێران ئێراق و تورکیا ڕۆژی چوارشەمە  لە دانیشتنێکی  سێ لایەنە دا  لە پەراوێزی کۆگەی گشتیی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیویورک پرسەکانی ناوچەکە بە تایبەت پرسی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراقیان تاوتوێ کرد .موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاو ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق لە بەیاننامەیەکی  هاوبەشدا ڕایانگەیاند گەڵاڵەی کۆپرسیی جیا بوونەوەی  هەرێمی کوردستانی ئێراق هەموو دەسکەوتەکانی  ئێراق لە خەباتی دژی تاقمی تێڕۆڕیستی داعشی خستووەتە مەترسیەوە  و کێشەیەکی نوێ لە ناوچەکە  بە دی دێنێ  کە کونتڕوڵ کردنی ئەو کێشەیە بە هاسانی مسۆگەر نابێت . وەزیرانی دەرەوەی ئێران ، ئێراق و تورکیا وێڕای ڕێککەوتن سەبارەت بە پێویستی لەبەر گرتنی کردەوەی هاوئاهەنگ لە پێناو نەیارەتی لە گەڵ بەڕێوە چوونی  کۆپرسی و داخوازی لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ  خۆبواردن لە  ئەنجام دانی ئەو کارە جەختیان کرد:  کۆپرسی بە سوودی کوردەکان و ئیدارەی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراق نابێت .  ئێران ئێراق و تورکیا هەروەها وتووێژی  بنیاتنەر لە چوارچێوەی دەستووری ئێراقیان بە تەنیا ڕێگاچارەی ناکۆکییەکانی نێوان بەغداو هەولێر زانی و جەختیان کرد لەسەر  گرینگایەتی  لاگریی  ئێران و تورکیا  بۆ چارەسەری ئەو ناکۆکیانەو کونتڕوڵ کردنی کێشەکان لە ناوچەکە .  وەزیرانی  دەرەوەی ئێران  تورکیا و ئێراق بە پێشوازی  کردن لە سەرکەوتنەکانی ئەرتەشی ئێراق لە هەمبەر داعش جەختیان کرد لەسەر  گرینگایەتی هەوڵەکان بۆ  دامەزراندنی  سەقام و ئاسایشی پاوەجێ لە ئێراقی  دوای داعش .

سەرپەیڤ