ئه‌یلوول 21, 2017 17:54 Asia/Tehran
  • هێزە ئێراقیەکان ناوچەگەلێکی باکووری ڕۆژهەڵاتی لشورەقاتیان ڕزگار کرد

هێزەکانی حەشدی شەعبی و یەکەکانی ئەرتەشی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە بەشگەلێک لە ناوچە باکووریەکانی ڕۆژهەڵاتی شورەقات لە پارێزگای سەلاحەدینیان لە چنگی تێڕۆڕیستانی داعشی ڕزگا رکرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕوژی پێنجشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران حەشدی شەعبیی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئەرتەشی ئێراق دوای تێکهەڵچوون لە گەڵ تێڕۆڕیستانی داعشی لە ناوچەی " عەین کاوە " لە باکووری  ڕۆژهەڵاتی  " شورەقات " توانیان ئەو ناوچەیە لە بوونی  تێڕۆڕیستان  پاکتاو بکەن و لانیکەم  25 کەس لە  ئەندامانی  داعشیان کوشت . هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی کاردانەوەی خێرای  ئێراق ئەمڕۆ لە گەڵ  تێڕۆڕیستانی  داعشی لە گوندی " کەنعووس " لە باکووری  ڕۆژهەڵاتی  شورەقات تێکهەڵچوون و ژۆمارێک  لەوانیان کوشت و ئەو گوندەیان لە چنگی ئەو تاقمە ڕزگار کرد .  هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق گوندی " حەسارۆک " لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شورەقاتیان گەمارۆ دا .  سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە پارێزگای سەلاحەدینی  ئێراقیش ئەمڕۆ بە کاناڵی سومریە نیوزی وت : دوای دەسپێکی ئوپراسیونی  ڕزگارکرانی ئەیسر لە ناوچەی شورەقات  سەرکردە عەرەب و بیانیەکانی  داعش لەو ناوچەیەوە بەرەو حەویجە هەڵکەوتوو لە 55 کیلومەتریی ڕۆژئاوای کەرکووک  هەڵدێن . حەیدەر عیبادی  سەرۆک  وەزیرانی ئێراق سەرلەبەیانیی  ئەمڕۆ پێنجشەمە دەسپێکی  ئوپراسیونی قۆناغی یەکەمی  ڕزگارکرانی ناوچە بە جێ ماوەکانی ژێر کونتڕۆڵی تێڕۆڕیستانی داعشی  ڕاگەیاند .

سەرپەیڤ