ئه‌یلوول 22, 2017 12:52 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی یەکەم بەشی قۆناغی یەکەمی نەبەردی رزگار کردنی حەویجەی ئێراق

ناوەندی ڕاگەیاندنی شەڕ لە ئێراق رایگەیاند؛ یەکەم بەشی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی حەویجە لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک، هەڵکەوتوو لە باکووری ئەم وڵاتە کۆتایی هاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ ناوەندی راگەیاندنی شەڕ و لە ئێراق ڕۆژی پێجنشەممە بە گێڕانەوە لە سەرلەشکەر «عبد الامیر رشید یارالله» فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی حەویجە ڕایگەیاند: چەن یەکەیەکی پۆلیس، هێزەکانی کاردانەوەی خێرا و تیپی جۆر بەجۆری حەشدی شەعبی توانیان دەست بگرن بە سەر ناوچەکانی «کهاره»، «شیراوه»، «الفوجه»، «کنعوص شمالی»، «کنعوص جنوبی»، «خرابه زرد»  و ئاڵای ئێراقیان لەو ناوچانەدا هەڵکرد.

هەروەها حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە بە ڕاگەیاندنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی حەویجە، پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە کرد لەبەر ئەوەی کە هاوکات لە چەن بەرەدا شەڕ دەکەن و سەرکەوتن بە دەست دێنن.

گرینگایەتیی ڕزگار کردنی حەویجە دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوام بوونی ڕەوتی رزگار کرانی ناوچەکانی ژێر چنگی داعش و گرینگایەتیی ئەم شارە لە بواری حەشیمەت، جوگرافیا و پوتانسییەلی کشت و کاڵەوە.

سەرپەیڤ