ئه‌یلوول 22, 2017 16:02 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێراق : کۆپرسی نابێ بەڕێوە بچێ

وەزیری دەرەوەی ئێراق لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیویورک وتیشی : دەوڵەتی ئێراق بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە کەڵک وەرناگرێت لە بژاردەی سەربازی .

 ئێبراهیم جەعفەری  وەزیری دەرەوەی ئێراق لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی تەلەفیزیونی کوردستانی 24 وتی : بەڕێوە بردنی  ڕفڕاندۆم هاوتەریب لە گەڵ بەرژەوەندی  خەڵکی کورد ی ئێراق نیە  و ئەو  ڕفڕاندۆمە  نابێ  بەڕێوە بچێت  ناکۆکیەکانی بەغدا و هەولێر دەبێ  بە شێوازی  دۆستانە چارەسەر بکرێت . ئیبراهیم جەعفەری  وتیشی : دەوڵەتی ئێراق هەموو  هەوڵەکانی خۆی  بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارەیەک  کە  شیاوی  هەموو  لایەنەکان بێت  ببێتە هۆی بەڕێوە نەچوونی ڕفڕاندۆم  لە کوردستانی   ئێراق بەکار دێنێ . دەوڵەتەکانی  ئێران  ئێراق و تورکیا  نەیاری بەڕێوە چوونی  ڕفڕاندومی جیابوونەوە  لە هەرێمی کوردستانی  ئەو وڵاتەیە و خوازیاری  هەڵوەشانەوەی   هەمیشەیی ڕفڕاندومن . بەڵام  سەرۆکی هەرێمی  کوردستانی  ئێراق  دەڵێت  ئەگەر پەکەیجی  پێشنیاریی قەبووڵکراوە  کە داگری گەرەنتی   بەڕێوە چوونی  ڕفڕاندۆمی جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق لە داهاتوودا بین ڕفڕاندۆمی  هەنووکەیی  وەدوا  دەخەین . پێداگریی مەسعوود بارزانی   سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سەر   بەڕێوە چوونی  ڕفڕاندۆمی جیابوونەوە  لە 25  سێپتامبر ئەم ساڵی زایینی  لە حاڵێکدایە  کە ئەنجومەنی   ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  ڕۆژی  پێنجشەمە  بە دەرکردنی  بەیاننامەیەک  وێڕای  جەخت کردن   لە سەر پێبەندی   ئەو ئەنجومەنە   بە پاراستنی  دەسەڵاتداریەتی  یەکگرتوویی  و یەکپارچەیی    ئێراق  خوازیاری   چارەسەری  کێشەکانی   نێوان دەوڵەتی  ناوەندی  ئێراق و هەرێمی کوردستانی  ئەو وڵاتە   لە چوارچێوەی  دەستووری  ئێراق و لە ڕێگای  وتووێژی  بنیاتنەر بوو .