ئه‌یلوول 22, 2017 16:39 Asia/Tehran
  • هێزە ئێراقییەکان گەیشتنە  نێوەڕاستی ناوچەی شوروقات لە باکووری ئێراق

هێزی سوپا و حەشدی شەعبی ئێراق ڕۆژی هەینی گەیشتنە ناوچەی شوروقات لە باکووری ئێراق کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیرکراوە.

ناوچەی شوروقات  لە سی کیلومەتریی باکووری ڕۆژاوای  حەویجە  لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک، ئامانجی سەرەکیی هێزی ئێراقی لە باکووری ئێراق دایە  .

حەویجە  ژووئەنی ساڵی 2014 لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیرکراوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرەنسا، هێزی ئێراقی ڕ ۆژی هەینی گەیشتنە ناوچەی شوروقات  و ئاڵای تیرۆریستان لە ناوچەیان کۆ کردەوە  .

سوپا، پۆلیس، هێزی کاردانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی  لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شوروقات و حەویجە بەشدارن.

بەرلەمە   ژنەرال عەبدولئەمیر یارەڵڵا فەرماندەی ئۆپراسیۆنی  ئازاد کردنی حەویجە  ڕۆژی پێنج  شەممە باسی ئازاد کرانی بیست ناوچەی نیزیکی شوروقات لە دەستی داعشی کرد  .

تیرۆریستانی داعش سەرباری حەویجە  ، هێشتا کۆنترۆڵی سێ ناوچەی دیکە لە پارێزگەی  ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق  واتە  ناوچەکانی عەنە،  راوە و بەتایبەتی قائم  لە نیزیک سنووری سوریایان  لەدەست  دایە  .

سەرپەیڤ