ئه‌یلوول 23, 2017 16:27 Asia/Tehran
  • سەفەری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئێراق بۆ تورکیا لە سەروبەندی کۆپرسیی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای عێراق لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی ڕیفراندومی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ، بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا چوو بۆ ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، بەگیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی هابر ترک، ئانکارا بە شێوەی جیدی خوازیاری هەڵوەشانەوەی ڕێفراندومی پیشکەوتە بووە کە بڕیارە لە بیست وپێنجەمی سێپتەمبەر دوشەممە بەڕێوە بچێ. بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی دوو وڵات ، لەم سەفەرە ، عوسمان ئەلغانمی ، فەرماندەی ئەرکانی گشتیی سوپای عێراق لەگەڵ هاوتایانی تورکیەیی خۆی لە ئانکارا لەبارەی ئەم ڕێفراندومە ودەرنجامەکانی شیمانەیی بۆ ناوچە بیروڕادەگوڕنەوەو وتووێژ دەکەن. بە تازەیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتوێژیکدا ڕایگەیاند : ئانکارا بە ڕای ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتمانی تورکیا ، هەنگاوی پێویست هەڵدەگرێت بەڵام بە شێوەی گشتیی سەرزەوینی دەوڵەتی ناوچەیی کوردستان تەنیا هیی کوردەکان نیە بەڵکۆ تورکەمانەکان وعەرەبەکانیش لەوێ دەژێن. بڕیارە سەرەڕای هەڵوێست گرینی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتمانی تورکیا، پەرلەمانی ئەم وڵاتەیش لە دانیشتنێکدا حوکمی ئامادەبوونی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە دەرەوە لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە درێژبکاتەوە.