حەشدی شەعبی قۆناخی سێیەمی نەبەرد بۆ ئازاد کردنی حەویجەی دەست پێکرد
هێزی حەشدی شەعبی قۆناخی سێیەمی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری حەویجە لە پارێزگەی کەرکووکیان دەست پێکرد .
بەپێی ڕاپۆرتی سومەریە نیووز ، قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری ستراتژیکی حەویجە لە پارێزگەی کەرکووک لەلایەن هێزی حەشدی شەعبی دەستپێکرا .
هێزی ئێراقی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو قۆناخی یەکەم و دووەمی ئۆپراسیۆنی مەزنی ئازاد کردنی حەویجەیان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێنا .
ئەم شارە لەبەر ئاستی جوگرافیاییەوە، خاوەنی گرینگایەتیەکی ستراتژیکە .
هێزی ئاسایشیی ئێراق بە دەیان تیرۆریستی داعشیان کە لەکێوەکانی حەمرین بەرەو ناوچەیەک لە پارێزگەی سەلاحەدین هەڵدەهاتن، کوشتووە.
لەم ئۆپراسیۆنە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا و تۆپخانە، دەورێکی بنەڕەتییان لە وەبەر پەلامار دانی بنکەکانی داعش لە دوو ناوچەی نەمل و زویە گێڕاوە.
بە دەست پێبوونی قۆناخی دووهەمی ئازاد کرانی حەویجە و بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری شوروقات، سوپای ئێراق توانیان هەوڵی تیرۆریستانی سەربە تاقمی تیرۆریستیی داعش بەمەبەستی هەڵاتن لەسەر کێوەکانی مەکحول و گوندی زویە بەرەو ناوچەی جەزیرەی سەلاحەدین، بەرەو ڕووی شکست بکەنەوە .
ڕێکخراوی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ئێراق ، ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ ئازاد کردنی ناوچەگەلێک لە بەشی ڕۆژاوایی شوروقات کە هێشتا بە دەست تیرۆریستان دایە، دەست پێ کردووە.