ئه‌یلوول 23, 2017 18:24 Asia/Tehran
  • بەیان نامەی هەنجومەنی باڵای کۆ پرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

ئەنجومەنی باڵای بەڕێوە چوونی کۆپرسیی جیا بوونەوە لەهەڕێمی کوردستانی عێراق هەواڵی وەدوا کەوتنی ئەم کۆپرسیەی ڕەت کردەوەو ڕایگەیاند ئەوشتەی کۆ کۆڕی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پارتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراو لەم بوارە وتوویەتی، بیر وڕاپری تاکە کەسی خۆی بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداو سیما بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی بەغدا ئەلیوم ئەنجومەنی باڵای  کۆپرسی ئێراق پاش نێوەڕووی شەممە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک وتی: قەبووڵ کردنی پێشنیاری ئەمریکایی- نێودەوڵەتی بۆ وەدوا کەوتنی گشت پرسیی بە پێی ئەو شتەی کە کۆڕی جەلال تاڵەبانی هێناویەتە ئاراوە دروست نییە. نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقیش قسەکانی کۆڕی جەلال تاڵەبانی لە بارەی وەدوا کەوتنی کۆپرسیی جیا بوونەوە لە هەڕێمی کوردستانی ئێراقی ڕەت کردەوە. پێشتر ، میدیاکانی ئێراقی بە گیڕانەوە لە کۆڕی سەرۆکی حێزبی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاند : دوو پارتی سەرەکی هەڕێمی کوردستانی عێراق ، یانی پارتی دێموکراتی کوردستان  ویەکیەتی نیشتمانی بە هێنانە ئارای گەڵاڵەی ئامریکا وڕیکخراوی نەتەوەکان لە بارەی وەدوا کەوتنی کۆ پرسیی جیا بوونەوە ڕەزامەندیان دەربڕی. هەواڵێکی تر ئەمە یە کە فواد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕٶ شەممە لە بەغدا لەگەڵ شاندێک لە ئەنجومەنی باڵای کۆپرسیی جیا بوونەوە لەهەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دیداری کرد/.. دەوڵەتی ئیراق زۆرجار بە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە وشداری داوە بەڕێوە چوونی کۆپرسیی جیا بوونەوە لەهەڕێمی کوردستانی ئێراق نایاساییە ودەبێ بۆ هەمیشە هەڵوەشێتەوە. ئەم کۆپرسیە بڕیارە دوو ڕۆژی تر بەڕێوە بچێت.