ئه‌یلوول 24, 2017 13:04 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی عەبادی لەگەڵ بەڕێوەچونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەرۆک وەزیرانی ئێراق دیسان جەختی کرد ؛ هەوڵی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە بۆ بەڕێوە بردنی گشتپرسی هەنگاوێکی نایاساییە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە بەغداوە، سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: هەوڵی بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی ئێراق بۆ بەڕێوەبردنی گشتپرسیی جیابوونەوە لە دەوڵەتی ناوەندی، هەنگاوێکە دژ بە یاسای بنەرەتیی ئێراق و لە راستیدا کردەیەکی نایاساییە.

Rex Tillerson وەزیری درەەوەی ئەمریکایش لەم پێوەندییە تەلەفوونییەدا جەختی کرد لە سەر داکۆکی ئەمریکا لە هەوڵی دەوڵەتی ئێراق بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧; کە ئەو بڕیارە بەرەوڕووی نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و تەنانەت وڵاتانی ناوچە و جیهان بوویەوە. بەم حاڵەشەوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە هەموو کوردی ئێراق کردووە کە لەو گشتپرسییەدا بەشداری بکەن.