ئه‌یلوول 24, 2017 13:13 Asia/Tehran
  • ئیبراهیم جەعفەری: کردەوە نایاساییەکانی هەولێرمان پێ تەحەمول ناکرێ

"ئیبراهیم جەعفەری" وەزیری دەرەوەی ئێراق شەوی یەکشەممە لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بنپێکەری یاسای بنەرەتیی ئەم وڵاتەیە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە ناتوانین کردەوە نایاساییەکانی هەولێر قەبووڵ کەین.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧; کە ئەو بڕیارە بەرەوڕووی نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و تەنانەت وڵاتانی ناوچە و جیهان بوویەوە. بەم حاڵەشەوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لە هەموو کوردی ئێراق کردووە کە لەو گشتپرسییەدا بەشداری بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێراق هەروەها جەختی کردە هەڵوێستی نەگۆڕی بەغدا لەمەڕ چارەسەر کرانی قەیرانی سووریا لە ڕێگای سیاسییەوە.

ئیبراهیم جەعفەری بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی سوپا و بوداییە توندڕەوەکانی مئیانمار دژ بە موسڵمانانی ڕووهینگاییش وتی: کۆتایی هاتنی کوشت و بڕی موسڵمانان لە میانمار بە هەڵوێست نواندنی بەرپرسانە و لێبڕاوانەی کۆمەڵگەی جیهانی نەبێ، گونجاو نییە.

سەرپەیڤ