ئه‌یلوول 24, 2017 19:06 Asia/Tehran
  •  نووری مالکی : پیلان دژی ئێراق لە درێژەی  گەڵاڵەی دابەشکرانی  سوودانە

جێگری سەرۆک کوماری ئێراق ڕۆژی یەکشەمە وتی : ئەو شتەی وا لە ئێراقدا ڕوو دەدات تۆکمە کردنی گەڵاڵەیەکە کە لە دابەشکرانی باشووری سودان دەس پێکرا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا " نووری مالکی " دوای  دیدار لە گەڵ باڵوێزی میسر  جەختی کرد لە سەر   هەڵوێستی  ئێراق  بۆ  نەیاریەتی لە گەڵ کۆپرسی و نێونەتەوەیی کردنی  دۆسیەی   ناکۆکیەکانی  نێوان بەغدا و هەولێر . جێگری سەرۆک کۆماری  ئێراق  وتیشی   هەموو  هەوڵەکان  لە ناوچە  دەبێ  بۆ   پاوەجێی بوونی    ئاسایش و   دامەزراندنی  ئاسایش  لە ئێراق و ناوچە بێت .  عەلا موسا " باڵۆێزی میسر لە ئێراقیش لەو دیدارەدا جەختی کرد لە سەر  لاگری وڵاتەکەی لە ئێراق و پاراستنی  سەروەری خاکی ئەو وڵاتە و وتی  قاهیرە نەیارە لە گەڵ کۆپرسی هەرێمی کوردستانی  ئێراق بە هۆی  ششۆێنهاتگەلێک  کە لەسەر ئاسایش و سەقامی ناوچە و ئێراقدا  دەبێت  .   بڕێک  لە پارتەکانی  هەرێمی  کوردستانی  ئێراق 7 ژوئەن  لە دانیشتنێکدا  بە ئامادە بوونی   مەسعوود  ابرزانی  سەرۆکی ئەو ناوچەیە بە بەڕێوە بردنی  کۆپرسی  جیابوونەوەی  هەرێمی  کوردستان لە  ئێراق لە 25  سێپتامبری 2017   ڕەزامەندیان دەربڕی  پرسێک کە ڕووبەڕوو  بووەوە  لە گەڵ  نەیاریەتی  بە بڕی   دەوڵەت   تاقمە جۆراوجۆرەکانی  ئێراقی  و وڵاتانیی ناوچە  و جیهان . بەو حاڵەش  مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی  ئێراق  داوای لە کوردەکانی  ئێراق کردووە  لەو  کۆپرسیە  بەشداری  بکەن .

سەرپەیڤ