لەسێدارەدانی 42 ترۆریست لە عێراق
ئهیلوول 25, 2017 08:15 Asia/Tehran
وەزاڕەتی دادی عێراق یەکشەممە رایگەیاند : 42 مەحکوم بە دەست تێدابوون لە پرسە ترۆریستیەکان لە سێدارە دران .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وەزاڕەتی دادی عێراق ، ئەم کەسانە دوای وەرگرتنی حوکمی ئیعدامەکەیان و رەزامەندی نیشان دانی دادئەستێنی گشتیی ئەم وڵاتە ، لە سێدارە دراون .
ئەم کەسانە تاوانبارن بە کاری وەک کوشتنی هێزە ئاسیشیەکان ، دزی چەکداری ، تەقاندنەوە و هەڵمەتی خۆتەقاندنەوە.
حوکمی ئەم کەسانە سێشەممەی رابردوو 19 ئەیلوول وەرگیرا و یەکشممە 24 ی ئەیلوول جێبەجێ کرا .
وەزاڕەتی دادی عێراق پێنجشەممەی رابردووش باسی جێبەجێ کرانی بڕیاری ئێعدامی 14 کەسی کردبوو .