ئه‌یلوول 25, 2017 11:02 Asia/Tehran
  • داوای ئێراق لە وڵاتانی جیهان بۆ ڕاگرتنی پەیوەندیی نەوتی لەگەڵ هەولێر

حکومەتی ئێراق دوێشەو(یەکشەممە) لە بەیاننامەیەکدا داوای لە وڵاتانی بیانی کرد، لەبەر ناکۆکی لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، کۆتایی بێنن بە پەیوەندییە نەوتییەکانیان لەگەڵ ئەو هەرێمە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، حکومەتی بەغدا هەروەها داوای لە سەرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق کرد، لەبەر ناکۆکی لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسی، بنکەکانی پشکنینی سنورەکان و فڕۆکەخانەکان ڕادەستی حکومەتی ناوەندیی ئێراق لە بەغدا بکەن.

لە بەیاننامەی حکومەتی ئێراق کە پاش دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەرکرا، هاتووە: بازگە سنوورییەکان هی حکومەتی فیدراڵەو سەرچاوە نەوتییەکانیش بەگوێرەی دەستوور هی گەلی ئێراقە.

بەپێی ئەو بەیاننامەیە، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق، ئەو ڕێوشوێنانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەیگرنەبەر، تاووتوێ کردووە کە لەوێنەی ئەو هەنگاوانە، پێکهێنانی گرووپێکی کاری بۆ سەندنەوەی سامانی و دارایی ئێراق لە حیسابەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و سامانی بەدەستهاتوو لە هەناردەکانی نەوتە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق پێی داگرت: حکومەت لەسەریەتی هەموو ئەرکە یاساییە پێ سپێدراوەکانی بەتایبەت بەرەڤانی لە سەروەریی ئێراق و یەکپارچەیی خاکەکەی و ئاسایش و سەقامی گەلی ئێراق بەهەموو ڕێکارە باسکراوەکان لە دەستووردا جێ بەجێ بکات.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق هەروەها ئاماژەی کردە ئەو بابەتە کە حکومەتی بەغدا جەخت لەوە دەکا کە لەبارەی پرسی گشت پرسی و ئەنجامە نایاساییەکانی وتووێژ و دانوستان ناکات.

ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی کوردستانی ئێراق لەو وڵاتە لەکاتێکدا دەس پێ بووە کە ئەو پرسە، لەگەڵ نەیارەتی جیددی حکومەتی ناوەندیی ئێراق، نەیارەتیی ناوچەیی و جیهانی بەرەوڕوویە.

 

سەرپەیڤ