تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 09:01 Asia/Tehran
  • عەبادی: داعش لە ئێراق، کۆتایی هاتووە

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێی داگرت؛ گرووپی ڕەشەکوژی داعش هەتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی لە ئێراق بەتەواوەتی شکست پێدێنێ.

گرووپی ڕەشەکوژیی داعش لە ساڵی٢٠١٤، بەداکۆکیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان، بەهێرش کردنەسەر ئێراق، بەشگەلێکی بەرفراوانی ناوچە باکووری و رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتەی داگیر کردو تاوانکاریی لەڕادەبەدەری ئەنجام دا.

لەوکاتەوە تائێستا سوپای ئێراق بەپاڵپشتی هێزە جەماوەرییەکانی ئەو وڵاتە، هێزە خۆڕاگرەکان و یارمەتییە ڕاوێژکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆربەی ئەو ناوچانەیان لەچنگ تیرۆریستانی داعش ڕزگار و بەکردەوە  ئەو گرووپە تیرۆریستییەی لە ئێراق بنبڕکردووە.

حەیدەر عەبادی دوێشەو(سێ شەممە) هەروەها جەختی کرد لەسەر نەیارەتی خۆی لەگەڵ هەرچەشنە دیالۆگ و وتووێژێک لەنێوان بەغداو هەولێر هەتا کاتی هەڵوەشانی گشت پرسیی نایاسایی جیابوونەوەی کوردستانی ئێراق.

پاش بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق(٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧) بەپێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە، نێوانی بەغداو هەولێر ئاڵۆزکاو بووە.

حکومەتی ئێراق، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وڵاتانی ناوچە، ئوروپاو ئەمریکا وێڕای ئیدانەکردنی کردەی مەسعوود بارزانی لە بەڕێوەبردنی ریفراندۆم و لەدژ یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتە دانانی، هەرچەشنە کارتێکەریی یاسایی ئەنجامەکانی ئەو گشت پرسییەیان ڕەت کردۆتەوەو لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێراق جەختیان کردووە.

تەنیا رژیمی زایۆنیستی کە خوازیاری پارچە پارچەکرانی وڵاتانی ناوچەیە، داکۆکی لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کردووە.

سەرپەیڤ