تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 08:28 Asia/Tehran
  • هێزە ئێراقییەکان کۆنترۆڵی بەشێکی بەرفراوانی کەرکووکیان گرتەدەست

سەرچاوە ئێراقییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند، هێزە ئێراقییەکان کۆنترۆڵی بەشێکی بەربڵاوی کەرکووکیان گرتووەتە دەست.

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە خۆجێییەکانی هێزە ئێراقییەکان بێ شەڕو پێکدادان کۆنترۆڵی فڕۆکەخانە، ژمارێک بیرە نەوت، پێگە سەربازییەکانی کەیوان و خالید لە کەرکووکیان گرتەدەست.

سەرچاوە خۆجێییەکان هەروەها هەواڵی هەڵاتنی پارێزگاری کەرکووک بۆ هەولێریان بڵاو کردۆتەوە، ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند، ژمارێک پێشمەرگە لەناوچەی "الدبس" لەباکووری ڕۆژاوای کەرکووک تەسلیمی هێزە ئێراقییەکان بوون.

کەناڵی ئەلعالەمیش ڕاپۆری دا؛ زۆرێک لە هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو هەولێر و سلێمانی پاشەکشەیان کردووە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێشەو(یەکشەممە) پاش کۆتایی هاتنی مۆڵەتی٧٢کاژێریی بۆ کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک، فەرمانی دەسپێکردنی ئۆپراسیۆن بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی کەرکووک و سەندنەوەی بیرەنەوتەکانی ئەو وڵاتەی دەرکرد.

حەیدەر عەبادی فەرمانی بەهێزە ئێراقییەکان دا، تابۆیان دەکرێ خۆببوێرن لە شەڕ و پێکدادان و گیانی شارومەندانی ئێراقیی دانیشتووی کەرکووک بپارێزن.

سەرپەیڤ