تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 11:44 Asia/Tehran
  • بەغدا : هەولێر دەبێ پێش بە  هۆگریی جیایی خوازانە بگرێ

وتەبێژی دەوڵەتی ئێراق یەکێک لە مەرجەکانی دەسپێکی وتووێژ لە گەڵ ناوچەی کوردستانی ئێراقی گەرەنتیگەلی پێویست لە هەولێر بۆ بەرگرتن لە دووپات بوونەوەی هۆگریگەلی جیاییخوازانە زانی .

هەواڵدەریی ئەلمەعلومە ی  ئێراق ڕایگەیاند  سەعد حەدیسی  ئەمڕۆ یەکشەمە   لە وتووێژ لە گەڵ تەلەفیزیونی  دەوڵەتی  ئێراق  وتیشی: کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان  دەری خست کە هۆگریەکی جیایی خوازانە  لەو ناوچەیە  هەیە  و هەولێر دەبێ بەرلە دەسپێکی هەر جۆرە وتووێژێک  بەڵێن بدات  کە  پێبەندی دەستوور و بنەما و بایخە کانی  نیشتمانی ئێراق دەبێت  سەعد حەدیسی  سەبارەت  بە ناوچەگەلی جێ ناکۆکی  لە نێوان بەغدا و هەولێریش وتی  دەستووری ئێراق بۆ ناوچەگەلی جێ ناکۆکی  بۆ وێنە شاری کەرکووک خاڵگەلێکی دیاری کردووە .  ئەو وتەگەلە لە حاڵێکدا   وتراوە کە ئێستاکە بەرپرسانی سیاسی کوردی ئێراق بۆ وێنە   فوئاد مەعسووم  سەرۆک کۆماری  بە ڕەگەز کوردی  ئێراقی لە پارتی یەکێتیی نیشتمانی و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سلێمانی بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی لە گەڵ بەغدا کۆبوونەوە . لە هەمان حاڵدا کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلمەیادینی لوبنان  ڕۆژی یەکشەمە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە هەواڵیەکان  ڕایگەیاند  تا 24 کاتژمێری داهاتوو  بارودۆخی کەرکووک لە باکووری  ئێراق چارەسەر دەکرێت  ڕاپۆڕتەکان   دەڵێن یەکێتیی  نیشتمانی کوردستان  بەڕێوەبەرایەتی  کەرکووک بە هاوئاهەنگی  تەواوی  بەغدا دەگرێتە ئەستۆ . بە دوای  بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیا بوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق 25  سێپتامبری 2017 بە پێداگری مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە  لە نێوان بەغدا و هەولێر  بارگرژی بە دی هاتووە .

سەرپەیڤ