گەییشتنی چەکئامێری سەربازی ئێراق بۆ رۆژئاوای ئەنبار
هێزە عێراقییەکان بە گەییشتنی کەرەستەی پێویست ئامادەی دەستپێکردنیی ئۆپەراسیۆنی ئازادی ' قائیم" و "ڕاوە" لە ڕۆژئاوای ئەنبار لە چنگ داعش بوون .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ؛ سەرچاوە عێراقییەکان ئێواڕەی دوو سەممە ڕایانگەیاند : هێزەکانی سوپای عێراق تەیارن بە چەکی سووک و قوورس و هاوڕێ تانک و کەرەستەی تۆپخانەیی لە درێژەی سارای تەنیشت شاری "قائیم" دا سەقامگیر بوونە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، فەرماندەری هێزە ئاسایشییەکانی عێراقی بەرنامەیەکی دەسپێشخەرانەی بۆ گەمارۆیی هێزەکانی داعش لە رۆژئاوای ستانی ئەنبار لەبەر چاو گرتووە تا ئەو بەشە لە رۆژئاوای عێراقیش لە چنگ ترۆریستانەوە ڕزگاریی بێت .
هەوالێکی دیکە ئەوەیە کە ؛ هێزەکانیی ڕێکخراوی خەبات دژی ترۆریسمی عێراق ناوچەی " ئەلدەبس" یان لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکووک (باکووری عێراق) لە کۆنتڕۆی داعش هێناوەتە دەرەوە .
" هاشم لەموسەوی" وتە بێژی فەرمی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبای عێراقیش بە ڕەدکردنەوەی هەرچەشنە کردەوەیەک لە چوار چێوەی پارچە پارچە کردنیی عێراق، ئاوارەکردنی خەڵکی کەرکوک و داگیر کرانی بیرە نەوتییەکان جەختیکرد: " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێ ئەنجامەکانی کۆپرسی بەتاڵ و بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانووستان .
ئەلموسەوی بە ئاماژە بە پیویستی داوای لێبوردن کردنیی بارزانی لە گەلی عێراق بە هۆی هەڵکردنیی ئاڵای ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕاشکاوی وتی: ئامانجی ئەو لە هەوڵ بۆ جیایی ئەم ناوچەیە لە پەیکەرەی عێراق، پاکتاو کردنیی هۆزی کەرکووک و بە تاڵان بردنیی نەوتی ئەوە بۆ فڕۆشتنی بە ئیسرائیل.
هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ژوئەنی ٢٠١٤ بە کەڵک وەرگرتن لە نائەمنی و ئالۆزی وبشێوی کە بە هۆی پەلامارەکانی گرووپی ترۆریستی داعش لە عێراق دا ڕوویان داوە ، بەشگەلێکی ستانی کەرکووک لە وان بیرە نەوتییەکانی ئەم پارێزگایەیان خستۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا .
سەرچاوە عێراقییەکان ڕایان گەیاندووە نزیک ٤٠ هەزار هێزی سوپای عێراق، هێزەکانی کاردانەوەی خێرا، خەبات دژی ترۆریسم و یەکەکانی زرێی، ئۆپەراسیۆنیی دامەزراندنیی ئاسایش لە کەرکووکیان لە نیوە شەوی دووشەممەوە دەستپێکردووە و ئەم ئۆپەراسیۆنە بریتی بووە لە وەرگرتنەوەی دامەزراوە کانی نەوتی ، سەربازی، دەر هێنانی کۆنتڕۆڵی فڕۆکە خانە و ئۆستانداری کەرکووک لە ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەکان بە بێ هیچ خۆڕاگرییەک لە لایەن ئەوانەوە .