تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 17:35 Asia/Tehran
  • ئەسەدی: سەرکەوتنی هێزی ئێراقی ،  پیلانی پارچە پارچە کرانی ئێراقی ناکام هێشتەوە

وتەبێژی حەشدی شەعبی ئێراق پێداگری کرد : سەرکەوتنی هێزی ئێراقی لە کەرکووک ، پیلانی پارچە پارچە بوونی ئەم وڵاتە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ڕێبەرایەتی دەکرد، ناکام کردەوە .

ئۆپر اسیۆنی سوپای ئێراق  لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە لەسەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە بە ئامانجی  دەرکردنی  ناوچەگەلێک  کە لە کۆنترۆڵی  هێزی پێشمەرگەی کورد دایە، دەست پێکرا و تا ئێستا هێزی ئێراقی کونترۆڵی  کەرکووک و هەندێ ناوچەی دیکەیان بە دەستەوە گرتووە  .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی مەیادینی لوبنان وتی :  مەسعود بارزانی و  جیایی خوازانی دیکە پێداگرییان  هەبوو کەرکووکیش لە گەڵاڵەی خۆیان بۆ دابەشکردن  زێدە بکەن  ، هەر بەم بونەوە  سەرکەوتنی مەزن  کە ڕۆژی دووشەممە بە دەست هات،  تەنیا گەڕانەوەی سەروەری بۆ کەرکووک نەبوو بەڵکوو   پیلانی  پارچە پارچە کردنی ئێراقی  بەرەوڕووی  شکست کردەوە  .

ئەسەدی وتیشی: کەرکووک  هێمای  هاوژینی لەنێوان ئێراقییەکانە و هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگەی  ئێراق لەوێ دا  دەژین و  هێزی ئێراقی سەروەری نیشتمانی  بەسەر هەموو ناوچەکانی کەرکووک  دەسەپێنن،  سەروەری نیشتمانی دەبێ زاڵ بێت بەسەر ناوچەکانی  دیکەش  .

ئەحمەد ئەسەدی  وتی : دەستووری ئێراقیش  پشت ڕاستی دەکاتەوە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەمان سنوورەکانی ساڵی دووهەزاروسێیە و ئەگەر هێزی پێشمەرگە بە شێوەی  دڵخوازانە  پاشەکشە نەکات بێ گومان  هەر ئەوەی لە کەرکووک ڕووی دا ، دووپات دەبێتەوە.

سەرپەیڤ