تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 07:41 Asia/Tehran
  • عەبادی: کۆ پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق کۆتایی پێهات و پەیوەستی مێژوو بوو

سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆ پرسیی جیابوونەوەی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان(٢٥ی سیپتەمبەر٢٠١٧) سەرباری نەیارەتییە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان، جەختی کرد: گشت پرسی کۆتایی پێهاتووەو پەیوەستی مێژوو بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئێراقیی سومرییە نیوز، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەممە لەپرێس کۆنفرانسێک لەبەغدا وتی: بە ڕێبەرانی کورد گوترا کە گشت پرسی بەرلە هەرشتێک زیان بە بەرژەوەندیی کوردەکان دەگەیێنێ.

عەبادی بەئاماژە بەوەی کە قەت بەشداری شەڕی ناوخۆ نابێ، بەرپرسانی کوردستانی ئێراقی بۆ وتووێژ بەپێی دەستووری وڵاتەکەی بانگهێشت کرد.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق، هەرچەشنە ڕێککەوتنێک لەسەر هێنانەدی سێ ناوچە لە کوردستانی ئێراقی ڕەت کردەوەو وتی: ناوبراو لەسەریەتی سەروەریی حکومەتی ناوەندی لەگشت ناوچەکانیی ئێراق پەرەپێ بدات.

حەیدەر عەبادی لەبارەی کردەی ئاڵۆزکارانە لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی جێی ناکۆکیش وشداریی داو جەختی کرد: ئاڵای ئێراق هی هەموو ئێراقییەکانەو دەبێ لەهەموو شوێنێکی وڵات هەڵبکرێ.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەبارەی ئۆپراسیۆنی هێزە ئێراقییەکان لەڕۆژاوای ئەو وڵاتەش وتی: "بەزوویی ڕزگارکرانی هەموو ناوچەکانی ئێراق لەچنگ داگیرکەرانی داعش و زاڵبوون بەسەر ناوچەی سنووریی لەگەڵ سووریا ڕادەگەیێنین."

سەرپەیڤ