داخوازیی سەرکردایەتیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق بۆ بەتاڵ کردنەوەب مۆڵەتی دوو کەناڵی کوردی
سەرکردایەتیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، داوای بەتاڵ کردنەوەی مۆڵەتی دوو کەناڵی کوردیی ڕووداو و کوردستان 24ی کردووە بە تۆمەتی هەنگاوی تێکدەرانەو ئاژاوە نانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی میهر بە گێڕانەوە لە سومریە نیوز، لە بەیاننامەکەی سەرکردایەتیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق دا هاتووە: بڕێک لە دامەزراوە میدیاییەکان لە ئاراستەی تێکدانی ڕەوشتەکەو دروست کردنی ڕق و بێزاری و توندوتیژی لە ڕێگای هەواڵی ساختەوە دەجوڵێنەوە کە دەبێ پێش بە چالاکییەکانیان بگیردرێت.
کەناڵەکانی ڕووداوو کوردستان 24 لە ئاراستەی چەواشەکردنی خەڵک، بوختانگەلێک بۆ هێزە ئاسایشتییەکان دەکات کە بێ بنەمان و لەگەڵ چالاکیی میدیایی دا یەک ناگرێتەوە.
سەرکردایەتیی هەڵمەتی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاندووە: داوا لە کۆڕی میدیایی و پەیوەندییەکانی عێراق دەکەین کە پێ و شوێنی کارەکانی ئەم کەناڵانە بگرن و بەو کردارە نایاساییەیان ڕابگەن چونکو تێکدەری ڕەوشت و سەقامی نێو خۆیین.
ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری نەیارەتیی جیهانی و کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی دووشەممە 25 سپتامبەری 2017 لە ئەنجامی پێداگریی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و ئامانجە تاکەکەسییەکانی لە ناوچەگەلێکی باکووری عێراق داگری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و ناوچە کێشە لە سەرەکان لەوانە کەرکوک و خانەقین بەڕێوەبرا کە ئەم کارە وەک پێشێلکرانی یاسای بنەڕەتیی عێراق و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان لێک دەدرێتەوە . ئەم هەنگاوە نایاساییە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغدای لێ کەوتەوە .