تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 17:38 Asia/Tehran
  • عەبادی: ئێراق یەکپارچە دەمێنێتەوە، حکومەتی کوردستان بەرەو مایەپووچی دەڕوا

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ژمارێک لە بەرپرسانی کوردستانی ئێراقی بە گەندەڵکاریی تاوانبار کردو وتی کە هەربەوهۆیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو فەشەلی دەڕوا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە یادداشتێکدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا بڵاو بۆوە، پێی داگرت کە ئێراق بەیەکپارچەیی دەمێنێتەوەو ئێراقێکی جێگیر بۆ سەقامی ناوچەو جیهان باشترە.

عەبادی لەو یادداشتەدا کە دوو رۆژ پاش ڕووداوەکانی کەرکووک بڵاوبۆوە، وتی: حکومەتی کوردستانی ئێراق لەبەر گەندەڵکاریی ژمارێکی کەم لە بەرپرسان و خێزانەکانیان، ڕوو لە مایەپووچبوونە و ناوبراو داوا لە حکومەتی کوردستان دەکا، پەیڕەویی لە دەستووری ئێراق  بکەن و لەسەر مێزی وتووێژ ئامادە بن.

عەبادی بەئاماژە بەوەی کە لەپۆستی سەرۆک وەزیریی ئێراقدا پێویستە بەرەڤانی لە هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی ئێراق بکات و وڵات بەیەکگرتوو بێڵێتەوە، وتی: بۆ هاتنەدی ئەو ئامانجە، حکومەت بەهێز کراو ئەوەی وا دەبوو بەگوێرەی دەستوور ئەنجامی بدا، کردی بەومانایە کە حکومەتی فدراڵ سنوورە نیشتمانییەکان، هەناردەی نەوت وداهاتە گومرکییەکانی گرتەدەست.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتیشی: جێگیرکرانی دووبارەی هێزە ئێراقییەکان لە بەشگەلێکی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی باکووری ئێراق، بەگوێرەی ئەو بنەمایە بوو.

ناوبراو وتیشی: هێزەکانی فێدراڵ لە سوپاو هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بگرە هەتا پۆلیس و یەکەکانی کاردانەوەی خێرا، هەموویان سەر بە چین و توێژی جۆراوجۆری مەزهەبی وئەتنی لە ئێراقن بۆ وێنە کوردەکان و جێگیرکرانی ئەو هێزانە لە کەرکووک قەت بەمانای هێرش کردنەسەر شارومەندانی کورد یان شاری کەرکووک نەبوو.