تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 12:34 Asia/Tehran
  • مالکی: بارزانی هەموو دۆست و هاوڕێکانی لە دەست دا، هەر ئیسراییلی بۆ ماوەتەوە

جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق پێی داگرت؛ "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوابەدوای جێبەجێ کردنی سیاسەتە هەڵەکان و هەڵگرتنی هەنگاوی بەپەلە، هەموو دۆست و هاوڕێکانی لە کیس چوو، تەنیا ئیسراییلی بۆ مایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا؛ "نوری مالکی" جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە وتووێژێکدا راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەوەی کە پارێزگای کەرکووک ببێ بە بەشێک لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، هەر گونجاو نییە.

مالکی بە ئاماژە بە هەل قۆستنەوەی نادرووستی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە باروودۆخی سیاسیی وڵات بۆ بەهێزتر کردنی دزە و دەسەڵاتی کوردەکان وتی: بەڕێوە بردنی نایاسایی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان ، ئەوەی سەلماند کە کوردەکان لەم ئاراستەیەدا هەنگاو هەڵدەگرن.

"ئاسۆ تاڵەبانی" ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق و نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ڕووسیایش بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە هەڵە زانی و وتی: کاربەدەستانی کوردی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بەو  گشتپرسییە وادە و بەڵێنی درۆینەیان دابوو بە کوردی باکووری ئێراق.

"ئاسۆ تاڵەبانی" بە ئاماژە بەوەی کە کێشڕانی شەڕ و کێشە لە کەرکووکەوە بۆ هەولێر مەسەلەیەکی نەگونجاو نییە وتیشی: ئەم شەڕ و پێکدادانانە  ئەنجامی هەڵەی بەرپرسانی کورد لە جێبەجێ کردنی پلانی بیانییەکاندایە.

وەزارەتی ناوخۆی ئێراق بە وشداریدان لە حاند پڕوپاگەندە و گێرەشێوێنی ژمارێک لە مێدیاکان سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی پارێزگەی کەرکووک ڕایگەیاند: هێزی ئەمنیی ئێراق لە هیچ ناوچەیەکەی ئەم پارێزگەیە پاشەکشە ناکات.

وێڕای نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد. ئەم گشتپرسییە لە ناوچەگەلێکی باکووری ئێراق لەوان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان لەوان  کەرکووک و خانەقین بەڕێوەچوو.

نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتانی ناوچە، ئەورووپا و ئەمریکا ئەم کردەوەی بارزانییان کە بنپێکەری ئاشکرای یاسای بنەڕەتی ئێراقە، ئیدانە کردووە و جەختیان کردووە لە سەر پێویستی پارێزرانی یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق.

سەرپەیڤ