تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 12:35 Asia/Tehran
  • شەڕ وپێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئێراق و کەسانی چەکدار لە باکووری کەرکووک

ژێدەرێکی ئەمنیی ئێراقی رایگەیاند ؛ شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی ئێراق و کەسانی چەکداری نەناسراو لە باکوروی کەرکووک ڕوی داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ژێدەرێکی ئەمنیی ئێراقی ڕۆژی پێمنجشەممە بە ئاماژە بە کۆنترۆڵ کرانی تۆکمە و تەواوی باروودۆخی کەرکووک لە لایەن هێزەکانی ئەم وڵاتەوە و بوونی هێزە گەشتییەکان لە سەرانسەری ناوچەکە بۆ دامەزراندنی ئاسایشی خەڵکی کەرکوک وتی: هێزەکانی دژە تیرۆری ئێراق پەلاماری گرووپێکی چەکداری نەناسراو بۆ سەر هێزە گەشتییەکانی ناوچەی "حەی شورجە" لە باکوروی پارێزگەی کەرکووکیان پووچەڵ کردەوە.

"ڕەجەب عاسی کاکایی" سەرۆکی ڕێکخراوی میترا بۆ پەرەپێدانی کولتوری یارسنی (قەڵخانی)ی ئێراقیش بە ئاماژە بە پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوند و ئاواییەکانی دەڤەری ناوچەی داقوق لە باشووری کەرکووک وتی: لەو پەلامارەدا لانیکەم کەسێکی مەدەنی کوژرا و دوو کەس بریندار بوون.

کەمینەی هۆزی کاکەیی لە باشووری شاری داقوق لە دوا ڕۆژانی ژانڤییەی ڕابردوو وەبەر پەلامارێکی هەر لەو چەشنە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە کەوتبوو و داعشییەکانی دەستیان کردبوویە کوشت و بڕی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە.

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە ئاماژە بە کۆنترۆڵ کرانەوەی باروودۆخی سەرانسەری کەرکووک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەوە، وشداری داوە بە هەندێ لایەنی ئاژاوەگێڕ کە هەوڵ دەدەن ئاگری شەڕ هەڵکەن.

هێزە چەکدارەکانی ئێراق لە ١٦ی ئۆ کتۆبەری ئەمساڵەوە پێشڕەوی خۆیان بۆ وەرگرتنەوەی ناوچە ناکۆکی لە سەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هاوپێوەند بە بڕگەی ١٤٠ی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە لەوان پارێزگەی کەرکووک و بیرە نەوتیەکانیان دەست پێ کرد و خێرا توانیان زاڵ بن بە سەرهەموو ئەو ناوچانە و ناوەندە گرینگ و هەستیارەکانیدا.

دوابەدوای سەرکەوتنی سوپای ئێراق لە دەس گرتن بە سەر هەموو ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان، هەندێ لایەنی هۆگری جیا بوونەوە، هەوڵ دەدان بۆ ئاڵۆز کردنی باروودۆخەکە و بەدیهێنانی دوو جەمسەری عەرەب- کورد بۆ ئەوەی بتوانن بۆ دەرباز بوون لەو چەقبەستووییەی ئیستا تووشی بوون بەکاری بێنن.