تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 15:26 Asia/Tehran
  • داوای مەرجعیەتی دینیی عێراق لە بەپرسانی کورد بۆ هاریکاری لە گەڵ بەغدا

نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ، لە بەرپرسانی کوردی ویست بۆ چارەسەریی کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، بە پێی دەستوور لە گەڵ بەغدا هاریکاریی بکەن .

 بە پێی راپۆرتی سومەریە نیوز ،  « عبدالمهدی الکربلائی » نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی ، لە وتارەکانی نوێژی هەینی لە شاری کەربەلا ، رێزی گرت لەو لایەنانەی کە بۆ رێگرتن لە تێکهەڵچووونی چەکداری لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکانی دیکە هەوڵیان دا .

 « عبدالمهدی الکربلائی » جەختی کردەوە : چوونی هێزە ئاسیاشیەکانی عێراق بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دیکە لە باکووری عێراق ، سەرکەوتن بۆ لایەک و شکست بۆلایەکی دیکە نیە ، بەڵکوو سەرکەوتن بۆ هەموو عێراقیەکانە .

نێونرەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی لە هەمان کاتدا ، خوازیاری دابەزینی ئاستی بارگرژیی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بوو و لە بارەی هەڵسوکەوتی تۆڵەئەستێنانە وشداری دا .

 « عبدالمهدی الکربلائی » وتی : حکومەتی عێراق دەبێ بۆ راکێشانی متمانەی شارومەندانی کورد و داکۆکی لەوان ، هەنگاوی زیاتر هەڵگرێ .

سەرپەیڤ