تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 10:56 Asia/Tehran
  • واژۆی تەبایی نامەی هاوکاریی پارێزگاکان لە نێوان ئێران و عێراق دا

پارێزگاری ئیلامی ڕۆژئاوای ئێران و پارێزگاری واسیتی عێراق تەبایی نامەیەکی هاوکاریی دوو قۆڵییان واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، قاسم سولەیمانی دەشتەکی پارێزگاری ئیلام ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ و ڕەسمی گرێ دانی تەبایی نامە لەگەڵ پارێزگاری واسیتی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە ڕیشەی ئایینزایی و ناوچەیی هاوبەشی هەردووک پارێزگاکە وتی: پەیوەندیی ئابووری و بنیاتنانەوە لە ڕووی گواستنەوەی ئەزمونی پسپۆڕانی ئێرانییەوە دەبێ پەرە بستێنێ.

سولەیمانیی دەشتەکی تیشکی خستە سەر ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی(ع) و وتیشی: ئێران لە بواری ئەربەعین دا توانی جیا لە نۆژەن کردنەوەی ڕێڕەوی ئیلام بۆ میهران هەتا سنوور، لەو لای سنووریشەوە بە قەدەر توانای خۆی یارمەتیی نۆژەن کردنەوە بدات.

 مەحمود عەبدوڕڕەزا مەلا تەلال پارێزگاری واسیتی عێراقیش لەم دیدارەدا ڕایگەیاند: 800 مەوکب لە بازنەی پارێزگای واسیتی عێراق لە ڕۆژانی ئەربەعینی حسەینی دادەمەزرێن و ئامادەی ئەوەین بۆ هەزارو دووسەد مەوکب زیادیشی بکەین.

ناوبراو گەیاندنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دابەشکردنی ڕۆژانەی ملوێنێک ژەمە خۆراک لە نێوان زیارەتکارانی لە بازنەی پارێزگای واسیتی وەک بەشێکی تر لە بەرنامە پێش بینی کراوەکانی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاند.

لە ئەربەعینی ساڵی ڕابردووی (2016) دا پتر لە دوو ملوێن و چوارسەد هەزار زیارەتکاری پیرۆزگەکان لە ڕێگای سنووری نێونەتەوەیی میهرانەوە بۆ بەشداری کردن لە ڕێپێوانی گەورەی ئەربەعینی حسەینی(ع) بەرەو کەربەلا وەڕێ کەوتن.

 

سەرپەیڤ