تشرینی دووه‌م 12, 2017 11:18 Asia/Tehran
  • هێزی ئێراقی ، سێ ناوچەی دیکەیان لە ئەنبار لە دەستی داعش ئازاد کرد

هێزی ئێراقی سێ ناوچەیان لە شاری راوە لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق لە دەستی تاقمی تەکفیری - وەهابی داعش ئازاد کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی ئێراق (واع) فەرحان  دەلیمی   ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری ئەنبار ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: هێزی ئاسایشیی ئێراق بە تەواوی  دەستیان گرتووە بەسەر ناوچەکانی بوعەبید، بوفەراج و بوحەردان  لەسەد کیلومەتری  ڕۆژاوای شاری راوەی ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار .

بەوتەی فەرحان دەلیمی ،  لە ئۆپراسیۆنی هێزی ئاسایشیی ئێراق  ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش  زەرەروزیانێکی قورسیان وێکەوت.

 

سەرپەیڤ