عەبادی: هێزەکان بۆ ئازاد کردنی ناوچەکانی سنووریی ساڵی 2003 ئامادەن
سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند : هێزی ئێراقی بۆ ئازاد کردنی ناوچە سنوورییەکان کەلە ساڵی 2003 ی دەوڵەت نەچووەتە ئەوێ، ئامادەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتاردانێک دا پێداگری کرد : دەوڵەت هەتا ئەبەد چاوەڕوان نامێنێ هەتا کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بوارگەکان ڕادەست بکەن بەڵکوو خۆیان هەوڵ دەدات.
عەبادی پێداگری کرد بەغدا پێبەندی دانی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە .
سەروک وەزیرانی ئێراق بە ئاماژەدان بە پێبەند بوون بە نرخی نەوت وتی : هەرچەشنە چاکسازییەک بێ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناتوانێ و هیچ کارێکی پێ ناکرێت .
عەبادی هەروەها باسی ئامادەیی هێزی ئێراقی کرد بۆ ئازاد کردنی ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار لە دەستی داعش .
عوسمان غانمی، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئێراق شەممەی حەوتەی ڕابردوو دوای کۆبوونەوەی شاندی سەربازیی ئێراق و هێزی پێشمەرگە لە بنکەی نەینەوا لەسەر پێویستی کشانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ سنورەکانی ساڵی 2003 پێداگری کرد بوو .
ناکۆکی نێوان هەرێمی کوردستانی ئێراق و دەوڵەتی بەغدا بە بەڕێوە بردنی ریفراندۆمی کوردستان لە ڕوژی بیست و پێنج ی سپتەمبەر پەرەی سەند .
بە شکستی ئەم ریفراندۆمە، دەوڵەتی ئێراق خوازیاری دانەوەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بە بەغدا بەپێی دەستووری ئەم وڵاتەیە.