تشرینی دووه‌م 15, 2017 10:27 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکە و بارگای

سەرچاوەکانی تورکیایی باسیان لە پەلاماری ئاسمانی سوپای ئەو وڵاتە کردووە بۆ سەر بنکە و بارگای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پە کە کە) لە باکووری عێراق دا کردووە .

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی مالپەری هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا ، ئەرکانی سوپای تورکیا رۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند،  فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەو وڵاتە ، بنکەو مەتەرێزی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پە کە کە)یان لە ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق بۆمباران کردووە کە بە هۆیەوە پێنج کەس لە ئەندامانی ئەو پارتە کوژراون.

لەم پەلامارە ئاسمانییە دا حەشەرگە و دامەزراوەکانی پێوەندی "پە کە کە" لە ناو چوون. پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەری کێشەی کوردەکان لە تورکیا لە دیسەمبەری  2012 دەستپێکراوە و دوا بە دوای تەقینەوەی ژوئیەی 2015 لە شاری " سوروچ" ڕاگیراوە و دوای ئەویش سوپا و هێزەکانی پەکەکە پەلامار بۆ سەر بنکەی یەکتریان دەست پێکردووە.

بە گوێرەی ئامارە بڵاو کراوەکان، لە ژەنیڤەری ٢٠١٥ تا بە ئێستا لانی کەم شەش سەد هێزی ئاسایشی تورکیا و زیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی " پە کە کە" کوژراون .

سەرپەیڤ