تشرینی دووه‌م 16, 2017 16:18 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی هێزەهاوبەشەکانی عێراق بۆ ئازادکردنەوەی

هێزە هاوبەشەکانی عێراق دوای ئازادکردنەوەی چەند گوند لە پارێزگای ئەنبار، ڕۆژئاوای عێراق، خۆیان بۆ پەلاماری سەر بەشی" ڕاوە" لە ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایە ئامادە دەکەن.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی ئەلعالەم؛ فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند: تاقمی ترۆریستی داعش دوای پێشڕەویی هێزە عێراقییەکان لە بوارگەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار چەند خۆکوژێکیان بە کار هێناوەو ڕادەیەکی زۆر بۆمب و تەقەمەنییان لە ناوچەکە دا چاندووە .

 هەر لەم حالەدا ؛ " هاشم ئەلهاشمی" کارناسی  ئاسایشیی عێراقی وتویەتی: تاقمی تەکفیری- وەهابی داعش لە کەسانی سیڤیلی عێراقی لە شاری ڕاوە لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار وەکوو قەڵغانی ئینسانی کەڵک وەردەگرن و هەر ئێستا ١٢ هەزار کەسی سڤیلی عێراقی لەگەمارۆی ترۆریستانی داعش دان لە شاری ڕاوە .

 ئەلهاشمی ، جەختیکردەوە: تاقمی  تەکفیریی داعش دەستپێشخەری  و ئیرادەی بۆ  درێژەدانی شەڕ لە دەستداوە و هەربۆیە کەسانی سڤیلی بردۆتە شارێ راوە. ئەم کارناسە ئاسایشییەی عێراق وتیشی: ئۆپەراسیۆنی پێشڕەویی هێزە ئاسایشییە عێراقییەکان بەرەو ناوەندی شاری ڕاوە بەمەبەستی پاراستنی گیانی کەسانی سیڤیل و دامەزراوە  ژێرخانییەکانی ناوچەکە بە کاوخۆ بەرەو پێشەوە دەچێت . ئۆپەراسیۆنی  ئازاد کردنی ڕۆژئاوای ئەنبار بە بەشداریی هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبیی عێراق لە ٢٦ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ەوە دەستپێکراوە. دوای ئازاد کرانی شاری قائێم  هەموو ناوچە گرنگەکانی عیراق لە بوونی ترۆریستان  پاکتاو کراوە و تەنیا بەشێکی ناوچەکان لە بەشی باکووری ئەلقائێم  ماوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیک دا بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی عێراقییەکانەوە .

سەرپەیڤ