تشرینی دووه‌م 17, 2017 14:58 Asia/Tehran
  • ڕزگار کرانی ١٥ گوندی شاری

هێزە ئەمنییەکانی ئێراق ١٥ گوندیان لە دەڤەری شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار ڕزگار کرد و لانیکەم ٤٥ تیرۆریستی تەکفیریشیان کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "غەسان عیساوی" وتەبێژی هێزەکانی سەر بە هۆز و عەشیرتەکانی پارێزگای ئەنبار ڕۆژی هەینی وتی: یەکینە سەربازییەکان بە پشتیوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان زیاتر لە ١٥ گوند لە دەڤەری شاری "ڕاوە" لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار لە ژێر چنگی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش ڕزگار بکەن.

بە وتەی "عیساوی" هاوکات لەگەل پێشڕەویی هێزی ئێراقی بەرەو شاری "راوە" فڕۆکەکانی سوپایش بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستان بۆردومان دەکەن و تا ئێستا ٤٥ تیرۆریستی داعش لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای ئێراق کوژراون.

غەسان عیساوی وتیشی: شاری راوە تا دوو ڕۆژی دیکە بە تەواوەتی لە ژێر چنگی تیرۆریستانی تەکفیریی داعش ڕزگار دەکرێ.

هێزەکانی سوپا و هێزەکانی سەر بە هۆز و عەشیرەتەکانی ئێراق سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی "راوە" لە پارێزگەی "ئەنبار" لە سنووری سووریایان وەکوو دوایین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی داعش لە ئێراق دەست پێ کرد.

سەرپەیڤ