تشرینی دووه‌م 19, 2017 13:10 Asia/Tehran
  • پێداگری مالکی لە سەر مانەوەی حەشدی شەعبی لە ئێراق

جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق مانەوەی "حەشدی شەعبی" لە سەردەمی پاش داعشی بە دەستەبەرییەک بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە و ئاسایش و هێوریی سەرانسەری ناوچە هێنایە ئەژمار.

پەرلەمانی ئێراق ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ بە زۆرینەی دەنگ "حەشدی شەعبی" بە بەشێکی فەرمی لە هێزە چەکدارەکانی ئێراق ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانی ئەلمنار؛ "نوری مالکی" جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق پشتیوانی و پاراستنی سەرکەوتنی بەرامبەر بە تیرۆری بە دژوارتر لە خودی ئەو سەرکەوتنە زانی و پێی داگرت: قۆناغی داهاتوو، پێویستیی مانەوەی حەشدی شەعبی وەکوو هێزێکی پاشەکەوت و پشتیوان، دەسەلمێنێ.

مالکی بە پێداگری لە سەر پشتیوانی و پاراستنی حەشدی شەعبی لەبەر ئەو ئامانجە ناوخۆیی و دەرەوەییانەی دژ بەو هێزانە لە ئارادایە، وتی: سەرکەوتنی ئەم هێزانە لە هەموو گۆڕەپانێکدا سەلمێندراوە.

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش پێنجەمی ئاگوستی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەیەکدا بە ناوی "فەتوای جەهاد و سەرکەوتن" لە بەغدا ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی بە ڕێبەرایەتیی دەوڵەتی ئێراق و مەرجەعییەتی دینی لە نەجەفی ئەشرەفدایە و بە هیچ لەونێ هەڵناوەشێتەوە.

حەشدی شەعبی لە گرووپە جۆربەجۆرەکانی ئێراق پێکهاتووە کە بە داخوازی ئایەتووڵڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق هاوکات لەگەڵ ڕووخانی شاری موسل لە ١٠ی ژوەنی ٢٠١٤ پێکهات. ئەمڕۆ بە هۆی چالاکیی و خەوباتی ماندوونەناسانەی هێزەکانی حەشدی شەعبی موسڵیش ڕزگار کراوە و دۆسییەی داعش لە ئێراقیش کۆتایی هاتووە.

سەرپەیڤ