تشرینی دووه‌م 19, 2017 19:33 Asia/Tehran
  • وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق:بەغدا کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی بایکۆت نەکردووە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە بە شێوەی چالاک لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب لە قاهیرە دا بەشداری دەکات وڕاپۆرتەکان لەبارەی بایکۆت کردنیی ئەو کۆبوونەوەیەی، ڕاست نییە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ئیرنا ، ئەحمەد جەمال وتە بیژکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە وتوویژ لەگەڵ ڕوسیا ئەلیۆم کە میدیا عێراقییەکان شەوی شەممە بڵاویان کردووە، وتی: ڕاپۆرتەکان لەبارەی ئەوەی کە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لەبەر ئەگەری دەرکرانی بایاننامەیەک دژی ئێران، کۆبوونەوەکە کەلەسەر داوای سەعوودی و لەبارەی لوبنانە،بایکۆتکردووە ڕاست نییە .

 ئەو وتیشی : لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی قاهیرە "نەزارئەلخەیر" قایم مەقامی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەکوو نوێنەری عێراق بەشداری تیا دەکات. وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە باسکردنی ئیبراهیم جەعفەری لەبەر بەرنامەکانی لە پێش دیاریکراوی دیدارەکانی ناتوانی سەردانی قاهێرە بکات وتی کە سیاسەتی بنەمایی عێراق لە سەر بنەمای "بەرتەسک کردنەوەی قەیران" و نەک تووندتر کردنیی ئالۆزییەکانە. بەر لەوەیش ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان لە ڕاپۆرتێک دا بە گێرانەوە لە سەرچاوە عێراقییەکان نووسیبووی کە ئەلجەعفەری کۆبوونەوەکە ،کە دژی ئێران و حیزبوڵڵا گەڵاڵەی بۆکراوە، بایکۆتکردووە .