تشرینی دووه‌م 19, 2017 19:34 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی سوپای ئێراق بۆ پاکتاو کردنیی سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ سووریا

هیزەکانی سوپای ئێراق کە رۆژی هەینی توانیان ناوچەی ڕاوە، دوایین پیگەی تاقمی ترۆریستی داعش لەو ولاتە دا ئازاد بکەنەوە ،کارو باری پاکتاوکردنیی شارەکەیان دەستپێکردووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەفکار نیوز، هیزە عێراقییەکان پاکتاوکردنی شاری ڕاوە لە بوونی  مین و بۆمب و بۆسەی تەقەمەنی  بە تەواوەتی ئەنجام داوە . بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ترۆریستانی داعش کە شارومەندانی عەرەبستان و چین بوون دوا بە دوای زاڵبوونی هیزی عێراقی  بە سەر شاری ڕاوە لە ستانی ئەنبار هەڵاتوون . هەواڵنێری ئەلعالەم دەلێت کە هێزە عێراقییەکان خەڵکی شاری ڕاوە بۆ متمانە لە نەبوونی ترۆریستان لە نێوانیان دا لە یاریگەی شارەکە کۆکردۆتەوە .

 هێزەکانی سوپا و هێزی جەماوەری عێراق دوای ئازاد کردنەوەی شاری ڕاوە لە ستانی ئەنبار گەرەکیانە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو لە سارای سنووری لەگەڵ سوریا ئەنجامبدەن.

بەغدا ڕۆژی هەینی دوای ئازادی ڕاوەکۆتایی هاتنی داعش لەو وڵاتەی ڕاگەیاند.