تشرینی دووه‌م 20, 2017 15:59 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمب لە ڕۆژاوای بەغدا

بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لە ناوچەیەک لە ڕۆژاوای بەغدای پایتەختی ئێراق، چوار کەسی سیڤیل بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئێراقیی(واع)؛ سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراق ئەمڕۆ دووشەممە وتی: ئەو بۆمبە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک دوکانێک لەناوچەی بووغرێبی بەغدا تەقییەوە.

ئەو سەرچاوە ئاسایشییە وتی: پاش ڕوودانی ئەو تەقینەوە، هێزە ئاسایشییەکان چوونە شوێنی ڕووداوەکەو بریندارانیان بۆ نەخۆشخانە ڕاگواست.

چواری نۆڤمبەری ئەمساڵ(١٣ی گەڵاڕێزان) یش لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لەباکووری بەغدا، پێنج کەس بریندار بوون.

ئێراق کە لەساڵی٢٠١٤وە بەرەوڕووی قەیرانی داگیرکرانی بڕێک شاری لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعشە، توانی بەشی زۆری خاکەکەی لەبوونی تیرۆریستان پاکتاو بکات.

تیرۆریستانی داعش پاش شکست هێنانی بەدوای یەکی لەهەمبەر هێزە ئێراقییەکان بەتایبەت لەپارێزگای باکووریی نەینەوا، ڕوویان کردۆتە کوشت وبڕی کەسانی سیڤیل لە شارە جیاجیاکانی ئێراق بۆ وێنە بەغدا.

سەرپەیڤ