تشرینی دووه‌م 20, 2017 16:17 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵ لە چاڵە نەوتیەکانی

هێزە عێراقیەکان لە دۆزرانەوەی گوڕێکی بە کۆمەڵ لەناوچاڵە نەوتیەکانی نێزیک بەرزاییەکانی" جباڵ جەمرین " لە پارێزگەی دیالە هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی عێراق هەواڵیان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلنەشرەی لوبنان ، سەرچاوە ئەمنیەتیەکانی عیراق ڕایانگەیاند ئەم گورە بەکۆمەڵە داگری تەرمی کەسانی سێڤێلە کە بە دەس داعش لە نێزیک بەرزاییەکانی حەمرین ئیعدام کرابوون. پاش ئەمەیش هێزە عێراقیەکان دەیان گوڕی بە کۆمەلیان لە ناوچەگەلیک کە ئەمدواییە لە ژێر داگیرکاری تاقمی ترۆریستی داعش ئازادکرابوون دۆزێوەتەوە. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە "نورەدین قەبلان" جێگری پارێزگاری نەینەوا ئەمرۆ دوشەممە ڕایگەیاند نێزیک بە سێسەد ژن ومندالی ئەندامی بنەماڵەی ترۆریستەکانی بیانی کە لە موسل دان بە مەبەستی چوون بۆ وڵاتەکانیان ، گوێزرانەوە بۆ بەغدا ودوو یا سێ تاقمی تر یش بە زوویی دەگوێزرێنەوە. جێگری پارێزگاری نەینەوا وتی بە گشتی فرەتر لە هەزار ودووسەد کەس لە ئەندامانی بنەماڵە ترۆریستەکانی بیانی لە گرتووخانەکانی " تل کیف " لە باکووری موسڵ دەگوێزرێنەوە بۆ گرتووخانەی بەغدا. تاقمی ترۆریستی داعش لە ساڵی دووهەزارو چواردە ، بە پشتیوانی ماڵیی وسەربازی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی وعەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان بە پەلامار بۆ سەر عێراق ، بە ش گەلیک لە ناوچە باکووری وڕۆژئاواییەکانی ئەم وڵاتە یان داگیر کردو جەنایەتی بێ ئەژماریان ئەنجام دا. لەوکاتەوە هەتا ئێستاکە سوپای عێراق بە پشتیوانی هێزە کانی بەسیجی جەماوەری ئەم وڵاتە ویارمەتی ڕاوێژکاریانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، زۆربەی ئەم ناوچانە ی لە ژێر داگیرکاری ئەندامانی داعش ئازاد وبە گشتیی کاری ئەم تاقمە ترۆریستیە لە عێراق کۆتایی پێ هاتووە.

سەرپەیڤ