تشرینی دووه‌م 20, 2017 16:34 Asia/Tehran
  • سەرۆکی زانایانی ئەهلی سوننەت: ئەمریکا لەدووی لەرزوک کردنی دۆخی ناوخۆی عێراقە

سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق لە کاردانەوە بە تاوان دانە پاڵەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە تاقمە کانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق سەر بە حەشدی شەعبی پیداگری کرد ئەم تاوان دانە پاڵانە بە مەبەستی لەرزوک کردنی دۆخی ناوخۆی عێراقە.

شێخ خالید ئەلمەلا، سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: پەرلەمانی عێراق یاسای حەشدی شەعبی پەسەن کرد، بەپێی ئەمە حەشدی شەعبی ، هێزی فەرمی عێراقە وتاوان دانە پاڵی ئەم هێزە کە لەگەڵ داعش شەڕی کردووە ، تاوان لیدان بە بڕیار ودەنگ وبیروڕای خەڵکی عێراقە. شێخ خالید ئەلمەلا وتی: تاقمە جیهادیەکان لە عێراق هەموو عێراقین ولە وڵاتانی تر نەهاتوون وئەم تاقمانە ی خۆڕاگری تەنیا دوای فەتوای جیهادی کەفایی ئایەتۆڵڵا سیستانی ، مەرجەعیەتی ئایینی لە سەردەمێکدا کە بەغدا لە سەرووبەندی ڕۆخان لە لایەن داعش بوو ، شکڵی گرت. سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق بە پیداگری لەسەرئەمەکە ،ئەزمون پێشانی داوە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرژەوەندی خەڵکی عێراق دابین ناکات وتی: ئەگەر تاقمە کانی خۆراگری ئیسلامی وەکوو ئەلنوجەبا ، نەبوون ، داعش ، بەغدای داگیر کردبوو. سەرۆکی کۆمەڵی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق وتی سەرکەوتن لە بەرانبەر داعش بە مانای ته واو بوونی شەڕلەگەل ترۆریسم نیە . بەڵکۆ شەڕی دوایی مەترسیدارترە. چونکە ئەم قۆناخە، شەڕی بیروهزرەکانە وخەڵکی عێراق تەنیا کاتێک چەکەکانی خۆی لەسەر عەرزدادەنێن کە دڵنیا بن هیچ مەترسێک هەڕەشەیان لی ناکات. پێشتر ، بە هێنانە ئارای گەڵاڵەی بایکوتی بزوتنەوەی نوجەبا ی عێراق لە ئەنجومەنی نوینەرانی ئەمریکا ، کەسایەتیەکانی سیاسی ، سەربازی ، کۆمەڵایەتی ، دینی وعەشایری عێراق بە شێوەی یەکپارچە وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کردەوە دۆژمنکارانەیە ، پشتیوانی خۆیا لە بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی نوجەبا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ