تشرینی دووه‌م 21, 2017 07:56 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێڕاق: پاوەجێی سووریا، ئاسایشی ئێراقە

"فواد مەعسووم " سەرۆک کۆماری ئێراق کە سەردانی کوەیتی کردووە، ئێوارەی دووشەممە سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ئێراق وتی: بێتوو لە سووریادا سەقام و پاوەجێی هەبێ، لە ئێراقیشدا ئاسایش و ئەهوەنی دادەمەزرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) فواد مەعسووم لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کوەیت وتیشی: سەرکەوتنی بەربڵاوی تیرۆریستان لە سووریا بە سەر گرووپە تیرۆریستییەکان، ڕێگای وتووێژی لە نێوان گرووپە سوورییەکان کردەوە بە دوور لە خۆوەردانی ژمارێک لە وڵاتان بۆ داسەپاندنی پێشمەرج بە سەر خەڵکی سووریا.

هەروەها ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "الرای"ی کوەیت بە گێڕانەوە لە "خالد جارەڵڵا" جێگری وەزیری دەرەوەی کوەیت وتیشی: پرس و بابەتی گرینگ لە دیدارەکەی فواد مەعسومدا خراوەتە بەر باس و لێکدانەوە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتیشی: کوەیت بە هۆی ئەوەی پێوەندییەکی باشی لەگەڵ بەغدا هەیە، دەسکەوتی باشی لە پرسەکانی هاوپێوەند بە ئێراق هەبووە و چەن پرسێک ماوەتەوە ە کە چارەسەر کردنیان بۆ دوولایەن دژوار نییە.

فواد مەعسووم ڕۆژی دووشەممە وەکوو سێهەمین سەرۆک کۆماری ئێراق پاش ڕووخانی سەدان لە ساڵی ٢٠٠٣ ، سەردانی کوەیتی کرد. پێش "فواد مەعسووم" ، "غازی یاوەر" ساڵی ٢٠٠٤ و جەلال تاڵەبانی ساڵی ٢٠٠٨ سەردانی کوەیتیان کردبوو.