دیتنەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە نێو بیرە نەوتەکانی ئێراق
تشرینی دووهم 21, 2017 07:57 Asia/Tehran
"حەشدی شەعبی" گۆڕێکی بەکۆمەڵی لە نێو بیرە نەوتەکانی نزیک بە "چیاکانی حەمرین" لە پارێزگای دیالە دۆزییەوە کە تەرمی خەڵکی مەدەنی تێدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی فارس؛ هێزەکانی "حەشدی شەعبی" ڕۆژی دووشەممە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە نێو بیرە نەوتەکانی نزیک بە چیاکانی حەمرین دۆزییەوە کە تەرمی خەڵکی مەدەنی تێدایە کە بە دەستی داعش ئیعدام کراون.
ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هێزەکانی گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە ناوچەی کەیوسمە لە نزیکی ئازەربان هەڵکەوتوو لە باکووری چیاکانی حەمرین دۆزیوەتەوە. حەشدی شەعبی داوای لە وەزارەتی تەندرووستی کرد تا تیمی پزشکی پسپۆڕ تاقیکاریی دی ئن ئەی ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی ئەو تەرمانە ناس بکرێن.