تشرینی دووه‌م 21, 2017 16:31 Asia/Tehran
  • داکۆکیی گرووپی سەدری ئێڕاق لە سەرۆک وەزیریی دووبارەی حەیدەر عەبادی

سەرۆکی باڵی سەدری ئێراق داکۆکی کرد لە بەربژارەتی دووبارەی حەیدەر عەبادی بۆ بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیریی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی"العرب الیوم"؛ موقتەدا سەدر سەرۆکی باڵی سەدری ئێراق لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا  بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دەبێ چوار ساڵی دیکە مۆڵەت بدرێ بە حەیدەرعەبادی بۆ تۆکمەکردنی کارێک کە لەو وڵاتە دەستی پێکردووە، وتی کە داکۆکی دەکا لە سەرۆک وەزیریی دووبارەی ناوبراو.

کابینەی ئێراق ٣١ی ئۆکتۆبر ڕەزامەندی دەربڕی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لەپانزەی مای٢٠١٨ .

موقتەدا سەدر هەروەها خوازیاری تێکەڵبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبیی لەنێو دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی ئێراق بوو و وتی: نابێ فیداکارییەکانی ئەو هێزانە لەبیربکرێ.